Hassan Zirak Digital Archive

2026
All songs

لێم زیز بووە

Recorded in
ڕادیۆ بەغداد

Lyrics

کوردی

کراسی چیتی لەمسەیە ئەو ژنە جیرانی مەیە

جوانێ ئەو ژنە جیرانی مەیە خانم ئەو ژنە جیرانی مەیە

بۆخۆی زۆر شۆخ و شەنگە بمرم قەدباریک دەڵێی نەیە

هاوار قەدباریک دەڵێی نەیە

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زوڵف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

کابرا بە حەیرانت بێ گیانە بریندارم بریندار

پشتێنی چیتی ئاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە

ئەی وەی قەدی دەڵێی شمشاڵە گیانە قەدی دەڵێی شمشاڵە

نە عەیبە نە ئیرادە چی بکەم حاڵم لەبۆی بێ حاڵە

ئەی وەی حاڵم لەبۆی بێ حاڵە

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

کابرا بە حەیرانت بێ گیانە بریندارم بریندار

پشتێنی چیتی ڕەشە گەردنی وێنەی وەنەوشە

خانم گەردنی وێنەی وەنەوشە گیانە گەردنی وێنەی وەنەوشە

لە گولەی مێردت مەترسە ئەوجار بۆم وەرە حەوشە

گیانە ئەمجار بۆم وەرە حەوشە گیانە دوو جار بۆم وەرە حەوشە

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

کابرا بە حەیرانت بێ ئاخ بریندارم بریندار

هاتووم لەلای نەڵێنێ غەوس لە منت نەستێنێ

جوانێ غەوس لە منت نەستێنێ گیانە غەوس لە منت نەستێنێ

ئاوری لە من بەرداوە سوورەقورینگی گەرمێنێ

بمرم سوورەقورینگی گەرمێنێ

جەرگم هەمووی لەت لەتە هەتیو بۆیە خوێن دەدەڵێنێ

هاوار بۆیە خوێن دەدەڵێنێ

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

کابرا بە حەیرانت بێ وەی بریندارم بریندار

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ ئەبرۆت لە خەو دەمێنێ

وەی وەی ئەبرۆت لە خەو دەمێنێ [گیانە ئەبرۆت لە خەو دەمێنێ]

تەمەنا دەکەم لە خودا ڕەبی لە منی نەستێنێ

هاوار ڕەبی لە منی نەستێنێ گیانە ڕەبی لە منی نەستێنێ

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

کابرا بە حەیرانت بێ گیان بریندارم بریندار

نە عەیبە نە ئیرادە ڕووبەندت بۆ من لادە

جوانێ ڕووبەندت بۆ من لادە بمرم [ڕووبەندت بۆ من لادە]

بەو پەنجانەت بمشێلە بەو کۆڵوانەت پێم دادە

لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم

کابرا بە حەیرانت بێ گیانە بریندارم بریندار