Hassan Zirak Digital Archive

2026
All songs

گەوهەرێ گەوهەرێ - ریمیکس

Recorded in
ڕادیۆ بەغداد

Lyrics

فارسی

ئەرێ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شێخان

ڕوحمی خودات لە دڵ نییە کافرەی بێ دین و ئیمان

ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاست بۆم وەرە کەوان

دەنا بەو لەعنەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان×2

گەوهەرێ گەوهەرێ غەریبم دەبا بمرم

بەسم تانەم لێ بدە بەرگەی تەشەر ناگرم

ڕۆژێ بیست و دوو جاران من لەبەر دوو چاوت دەمرم

ئەرێ سینگ کارخانەی میاندواوێ دنیام بە بێ تۆ ناوێ

سێبەر لە من حەرام بێ با بسووتێم لەبەر تاوێ

بەهەشتی باقیم بدەنێ وەڵا من بێ باڵای تۆم ناوێ

ئاوری لە من بەرداوە بەژنی شەتڵی لەولاوێ

گەوهەرێ گەوهەرێ غەریبم دەبا بمرم

بەسم تانەم لێ بدە بەرگەی تەشەر ناگرم

ڕۆژێ بیست و دوو جاران من لەبەر دوو چاوت دەمرم

دەردت لە ماڵم کاڵێ کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ×2

سێ گەرز بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنم هاڵێ

دە بڕۆ بابت ڕازی بکە دایکت بۆ من هیچ ناڵێ

کچێ پێم عەیبە و پێم ئیرادە لەبۆت بکەم ماڵە و ماڵێ

گەوهەرێ گەوهەرێ غەریبم دەبا بمرم

بەسم تانەم لێ بدە بەرگەی تەشەر ناگرم

ڕۆژێ بیست و دوو جاران من لەبەر دوو چاوت دەمرم