کوردی
بۆم بڵێ تۆزە تۆزە هەوری لەملان ئاڵۆزە
باسکم وە ژوور سەری دە جەحەندەم دەشکێت گۆزە
لەبەر بەدکار ناوێرم لێی بکەم جەژنە پیرۆزە
وەرە دەستم دەستۆکە بەو گەرما و تەپ و تۆزە
ئاوری لە من بەرداوە خاڵی شینی پیرۆزە
تۆ بچۆ بابت ڕازی بکە و دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە لەبۆت بکەم ماڵە و ماڵێ