Hassan Zirak Digital Archive

2026
All songs

بە لەنگەر

Recorded in
ڕادیۆ تاران

Lyrics

کوردی

چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمت دەندووکی کەوێ

باسکت بۆم بکە بە سەرین بە جووت خەومان لێ بکەوێ

لە خودا دەکەم تەمەنا مەرگم وە پێشت کەوێ

لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ

ئەی وەی وەی بەلەنگەر چاوباز و ئەبرۆسەقەر

دەست لە باڵات هەڵناگرم ئیزرائیلم بێتە سەر

بێتە سەرم ئیزرائیل ڕازی نابێ بێ دەلیل

سوێندی دەدەم بە قوڕعان و بە شاڵی سەیدی زەمبیل

دەڵێم هێشتا جەوانم باوانم مەمگرە بە دیل

چاوت ئەستێرەی ماڵان دینت بردووم بە تاڵان

دە وەرە دەستم دەستۆ کە ساحەبی خەت و خاڵان

ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی دایکی منداڵان

نە عەیبە وەی نە ئیرادە دینی بردووم بە تاڵان

ئەی وەی وەی بە لەنگەر چاوباز و ئەبرۆسەقەر

دەست لە باڵات هەڵناگرم ئیزرائیلم بێتە سەر

بێتە سەرم ئیزرائیل ڕازی نابێ بێ دەلیل

سوێندی دەدەم بە قوڕعان و بە شاڵی سەیدی زەمبیل

دەڵێم هێشتا جەوانم باوانم مەمگرە بە دیل

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هەڵدێ لەسەر سوڵتانی

باسکم وە ژوور سەری دە خۆشەویستی میوانی

هەی لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکێ دەیبا بۆ کانی

ئاورت لە من بەرداوە خۆشەویستی میوانی

ئەی وەی وەی بە لەنگەر چاوباز و ئەبرۆسەقەر

دەست لە باڵات هەڵناگرم ئیزرائیلم بێتە سەر

بێتە سەرم ئیزرائیل ڕازی نابێ بێ دەلیل

سوێندی دەدەم بە قوڕعان و بە شاڵی سەیدی زەمبیل

دەڵێم هێشتا جەوانم باوانم مەمگرە بە دیل

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هەڵدێ بەری بەیانی

ئاورت لە من بەرداوە کوشتمی دایکی میوانی

دە وەرە دەرکەم لێ وەکە کوشتمی سۆزەی زریانی

دە وەرە دەرگام لێ وەکە کوشتمی سۆزەی زریانی