ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک

2026
هەموو گۆرانییەکان

کیژان دەچنە مێرگوڵان

دەقی گۆرانی

کوردی

کیژان دەچنە ڕێواسان وەڵا کوێستانان تێکڕا دەچنن وەنەوشە

ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشە

بەباری زەحمەت نەبێ خۆ من بۆت نەمام بۆم وەرە دەرکێ حەوشە

چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم

پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم

ئەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە کوێستانان وەڵا نێو شاخی بە عام دەکەن ڕێواسی

بە سەرگەردی باڵات بێ ئەرێ بۆت نەمام پاین شەش دانگی بڵباسی

خزمی خۆتم جوانێ گیان بۆچ بێلوتفی نامناسی

چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم

پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم

وەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان

ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان

کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی پێخۆشان

چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم

پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم

ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن کەنێرێ

ئارەق لە هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ

دەڵێن نەجیب هاتاوە وەڵا یاری من بە عام بڵێن بەخێرێ

چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم

پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم

ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان

ئارەق لە هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان

کیژێ بێنە ماچت کەم جارجار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان

چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم

پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم

ئەڵڵا یاڕەبی مەرگت نەبینم