ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک

2026
هەموو گۆرانییەکان

کەویار

شوێنی تۆمارکردن
ڕادیۆ کرماشان

دەقی گۆرانی

کوردی

کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی

دەم تەڕ و لێوئاڵ زوڵف لوول عەجەب یارێکی

وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ

خەڵکان پێی شاد بوون ئەی وەی ئەمنیش ڕەنجەڕۆ

خەڵکان پێی شاد بوون ئەی هاوار ئەمنیش ڕەنجەڕۆ

کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە

سەوزەی قەد باریک شل و مل موکریانییە

ئەو قەدباریکە دەیناسم خۆ بۆکانییە

وەنەوشەم دەچنی پەنجەم دا لە گوڵ

شەوگارم شەق کرد ئەی وەی وەی نەگەییم بە دڵ

شەوگارم شەق کرد من چی بکەم نەگەییم بە دڵ

کەویار ئەی کەویار کەویاری خۆمی

بەڕەزای شاخان وەڵڵا دەی کەنێرەی چۆمی

بەڕەزای شاخان زۆر جوانی کەنێرەی چۆمی

کەویار — ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک