ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک

2026
هەموو گۆرانییەکان

دینێ مەڕۆ دینێ

شوێنی تۆمارکردن
ڕادیۆ کرماشان

دەقی گۆرانی

کوردی

چێشتم ئیمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات

زەخمی کۆنەم هاتە ژان و مەڵهەمی برینم نەهات

قەستەم بە دوو چاوی مەستت دینێ مەڕۆ دینێ

بە جووتێک ئەبرۆی پەیوەستت خاڵەکەی ئامینێ

دەبمە بازن لەبۆ دەستت دینێ مەڕۆ دینێ

دەبمە بازن لەبۆ دەستت خاڵەکەی نەسرینێ

قەسەم بە دوو چاوی جوانت دینێ مەڕۆ دینێ

بە دوو برۆی میسلی کەوانت خاڵەکەی نەسرینێ

خۆم دەبمە قۆچی قوربانت دینێ مەڕۆ دینێ

خۆم دەبمە قۆچی قوربانت بەە لەبەر ئامینێ

قەسەم بە زوڵف و پەرچەمت دینێ مەڕۆ دینێ

خاڵی جوانی دەورەی دەمت خاڵەکەی ئامینێ

دەبم بە شەریکی غەمت دینێ مەڕۆ دینێ

من دەبم بە شەریکی غەمت بەە لەبەر ئامینێ

قەسەم بە باڵای لاولاوت دینێ مەڕۆ دینێ

بە ئەگریجەی تێکهاڵاوت خاڵەکەی نەخشینێ

دەبم بە شەریکی غەمت دینێ مەرۆ دینێ

من دەبم بە شەریکی غەمت خاڵەکەی نەسرینێ

تۆ بیت و ئەندامی ناسکت دینێ مەڕۆ دینێ

نیوەنیگای وەکوو ئاسکت خاڵەکەی نەسرینێ

لەستۆمی ئاڵێنە باسکت دینێ مەڕۆ دینێ

لەستۆمی ئاڵێنە باسکت خاڵەکەی نەسرینێ

قەسەم بە دوو چاوی جوانت دینێ مەڕۆ دینێ

بە دوو برۆی میسلی کەوانت خاڵەکەی نەسرینێ

خۆم دەبمە قۆچی قوربانت دینێ مەڕۆ دینێ

من دەبمە قۆچی قوربانت خاڵەکەی نەسرینێ