ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک

2026
هەموو گۆرانییەکان

دەردت لە من ڕەش ئەسمەر

شوێنی تۆمارکردن
ڕادیۆ تاران

دەقی گۆرانی

کوردی

وەرن جەرگم هەڵدڕن دەبا گیانم ڕزگار بێ

سەروژێر ڕاخەری من هەر قوڕ و بەرد و دار بێ

دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر

گیان لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر

ئەرێ دەربەدەر

وەرن جەرگم هەڵدرن بە دەبان و کوشتەری

چەند جێژوانم لەگەڵ کرد بەر پەنجەرە و دوودەری

هەموو جەرگم لەت لەتە برینداری خەنجەرم

لێوئاڵ تۆ دەرمانم کە جوانێ وەرە ژوور سەرم

دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر

گیان لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر

ئەرێ دەربەدەر

وەرن جەرگم هەڵدڕن بزانن چیم لە دڵدایە

هەمووی غەم و حەسرەتە من لە دووری لەیلایە

دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر

گیان لەسەر باڵای تۆیە من لە دونیا بووم دەربەدەر

ئەرێ دەربەدەر

وەرن جەرگم هەڵدرن بە دەبان و کوشتەری

چەند جێژوانم لەگەڵ کرد بەر پەنجەرە و دوودەری

دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر

گیان لەسەر باڵای تۆیە من لە دونیا بووم دەربەدەر

ئەرێ دەربەدەر

وەرن جەرگم هەڵبدڕن دەبا گیانم ڕزگار بێ