ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک

2026
هەموو گۆرانییەکان

بەهاران خۆشە زمزیران

دەقی گۆرانی

کوردی

بەهاران خۆشە زمزیران

لە خڕێ و دۆڵێ دەس بە گیران

تێکەڵ بوون دۆست و دەزگیران×2

ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم

بێ وی تاریکە ڕۆژگارم

ئەر یار ئەی یار ڕۆیی یارم

بێ وی زیندانیم زینهارم

بەهار خۆشە شاری سەردەشت

بچیە شاخی بچی بۆ گەشت

کوڵمەی جوانت سێوی بەهەشت×2

ئەی یار ئەی یار بۆچ ڕۆیی یارم

ئەڵڵا چەندە گوناهبارم

ئەی یار ئەی یار بۆچ ڕۆیی یارم

بێ وی تاریکە ڕۆژگارم

بەهار خۆشە شاری شنۆ

کوڵمت جوان وەک گوڵی لیمۆ

شۆخ و شەنگ و مەڕۆ چاوهەڵۆ

شۆخ و شەنگی تۆ چاوهەڵۆ

ئەی یار ئەی یار ڕۆیی یارم

بێ وی زیندانیم زینهارم

ئەر یار ئەی یار ڕۆیی یارم

بێ وەی تاریکە ڕۆژگارم

بەهاران خۆشە زمزیران — ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک