ئەرشیفی دیجیتاڵی حەسەن زیرەک

2026
هەموو گۆرانییەکان

ئاخری زەمانە

شوێنی تۆمارکردن
ڕادیۆ بەغداد

دەقی گۆرانی

کوردی

دەسماڵ حەریری سوورە ئەی هاوار قەدی دەڵێی بلوورە

هیچ ڕوحمم پێ ناکا گیان و گیان کافرە و لە خودا بە دوورە

قسە دەکا بە زاری جوانێ ژن دەڵێی ساز و سەمتوورە

ئەی ئەمان یار ئەمان ئاخ گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

دەسماڵ حەریری ئابی ئەی هاوار عەمر و چاوەکەم ڕابی

دە بڕۆ بابانت شێوێ شۆڕەژن زووم زانی بۆ من نابی

ئەی ئەمان یار ئەمان ئاخ گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

چاوت ئەستێرەی شەوێ ئەی هاوار کوڵمەت دەندووکی کەوێ

باسکم بۆ بکە بە سەرین شۆڕەژن بە جووت خەومان لێ بکەوێ

ئەی ئەمان یار ئەمان ئاخ گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

دەسماڵ حەریری سادە شۆڕەژن نە عەیبە نە ئیرادە

بمکوژە بە شەرت جوانێ ئەی هاوار ڕووبەندت بۆ من لادە

ئەی ئەمان یار ئەمان ئاخ گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

لەسەر پردێ گرتیان لەنگەر دەستێ نیزامی خۆڵبەسەر

لنگیان دامێ دەستەوخەنجەر بۆ تۆ نەمام ڕەش ئەسمەر

یار ئەمان یار ئەمان ئاخ گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

سنگ بەفری کەلیخانە ئەی هاوار یارم دەڵێی جەیرانە

نەخۆشم بۆ لێوئاڵێ ئەی هاوار دەڵێی خەرمانی گوڵانە

ئەی ئەمان یار ئەمان ئاخ گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

بەفری بە بای باریوی ئەی ئەمان وەک سوورەگوڵ خەمڵیوی

لە دوێنێوە نەمدیوی نۆجوان گیان لێی دیاری دام هەتیوی

ئەی ئەمان یار ئەمان ئاخ گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە